روونکردنەوەیەک لەبارەی گرتە ڤیدیۆییەکەی نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر

0

نوچە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی، کە لەلایەن توشبوویەکی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر تۆمارکراوە روونکردنەوە دەدات.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت “بەداخەوە یەکێك لەم نەخۆشانە گرتە ڤیدیۆیەکی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردۆتەوە، کە تێیدا نکۆڵی لە دەکات لە بوونی ئەم نەخۆشییە، بە بیانووی ئەوەی نیشانەی جەستەیی پێوە دیار نییە، کە ئەمەش بۆچوونێکی هەڵە و مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگاکەمان، کە خەڵك هاندەدات بۆ بە هەند وەرنەگرتنی ترسناکی ئەم پەتایە جیهانییە”.

دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:

روونکردنەوەیەك بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر

دوابەدوای کەوتنەکاری نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری بۆ پێشوازی کردنی نەخۆشانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، تا ئێستا ۹۲ نەخۆش لە نەخۆشخانەی ڕزگاری خەوێنراوە و لە ژێرچاودێری پزیشکی دان و خۆشبەختانە باری تەندروستی زۆربەی هەرەزۆریان جێگیرە وە هیوادارین، تا تەواوبوونی ماوەی چارەسەریان لە نەخۆشخانەکەمان هەر سەلامەت بن و باری تەندروستیان بە جێگیری بمێنێتەوە، رۆژانە چاودێری پزیشکی ئەم نەخۆشانە بەردەوامە لەهەمووئاستێکی خزمەتگوزاری تەندروستی، بەداخەوە یەکێك لەم نەخۆشانە گرتە ڤیدیۆیەکی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا نکۆڵی لە دەکات لەبوونی ئەم نەخۆشیە بە بیانووی ئەوەی نیشانەی جەستەیی پێوە دیار نییە کە ئەمەش بۆچوونێکی هەڵە و مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگاکەمان کە خەڵك هاندەدات بۆ بە هەند وەرنەگرتنی ترسناکی ئەم پەتایە جیهانییە کە هەموو دونیا گیرۆدەی ئەم ڤایرۆسەن، وا دەکات هاوڵاتیان لەپابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان ساردبکاتەوە و خوانەخواستە تووشی کارەساتی مرۆیی ببنەوە.

بۆیە بە پێویستمان زانی هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداربکەینەوە، کە هۆشیاربن و نەکەونە داوی ئەم بیروبۆچوونە هەڵانە و دوپاتی دەکەینەوە بە پابەندبوونمان بە ڕێنمایییە خۆپارێزیە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کە پشت ئەستورە بەڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زاڵبوونمان بەسەر ئەم پەتایە مسۆگەردەکات.

هیوای سەلامەتیتان بۆ دەخوازین.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
۱٠ی نیسانی ۲٠۲٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com