نوچە
لە ویلایەتی نیویۆركی ئەمریكا، بە تۆماركردنی 10 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە لەو ویلایەتە، ژمارەی تووشبووانی ئیسپانیا و ئیتالیای تێپەڕاند.
بەپێی ئامارە فەرمیەكانی ئەمریكا تا ئێستا 159 هەزار و 937 تووشبووی كۆرۆنا لە نیویۆرك تۆمار كراون، بەوەش ژمارەی تووشبووانی ویلایەتەكە پێش ژمارەی تووشبوان لە ئیسپانیا و ئیتالیا كەوت. لە ئیسپانیا 159 هەزار تووشبووی كۆرۆنا و لە ئیتالیاش 143 هەزار تووشبوو تۆمار كراون.
لە سەرتاسەری ئەمریكا نزیكەی 470 هەزار تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراون و نزیكەی 17 هەزار كەسیش بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.