نوچە
درەنگانی شەوی پێنجشەممە (9\10-4-2020) وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم راگەیەندراوەی لەبارەی 9 حاڵەتی نوێی توشبوونی كۆرۆنای لە هەولێر راگەیاند.
دەقی راگەیێندراوەکە:
دەرەنجامی نوێ….
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، نۆ توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19، لە شاری هەولێر دەستنیشانكران، كە شەش ئافرەت و سێ پیاون و دانیشتووی گەڕەكەكانی (شێخ ئەحمەد، مامۆستایان، گوندی كۆری)-ن و هەموویان بەركەوتەی توشبووانی پێشوون.
حەوت لەوان بەركەوتەی توشبووانی پرسەكانی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانی شاری هەولێرن.
وەزارەتی تەندروستی
9 نیسان 2020