پەرلەمانتارێک: کەمتر لە ماوەی دیاریکراو کابینە پێکدێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

 ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، مستەفا کازمی، پاڵپشتی زۆرینەی لایەنەکان و جۆرێک لەشەقامی بەدەستهێناوە، بۆیە پەسەندکردنی وەک سەرۆک وەزیران کارێکی ئاسان دەبێت.

دوای بەربژێرکردنی عەدنان زروفی، بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لایەن سەرۆککۆمار، لایەنە شیعەکان ناڕەزایی توندیان دەربڕی. دوێنێ کوتلە شیعەکان ڕێککەوتنی خۆیان لەسەر کاندیدکردنی مستەفا کازمی ڕاگەیاند، کورد و سوننەش پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو کاندیدە دەربڕی، ئەمڕۆش عەدنان زرفی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی، کشانەوەی خۆی لەڕاسپاردنی بۆ سەرۆک وەزیران ڕاگەیاند. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شیروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە ڕاسپرادنی مستەفا کازمی، ڕایگەیاند: بەو پێیەی مستەفا کازمی کاندیدی زۆرینەی هێز و لایەنە شیعەکانە، زۆربەی لایەنەکانی دیکەش پاڵپشتی خۆیان بۆی دەربڕیووە، پەسەندکردنی وەک سەرۆک وەزیران لە پەرلەمانی عێراقەوە کارێکی زۆر ئاسان دەبێت و دەنگی زۆرینە بەدەست دێنێت، پێشبینی دەکەم کەمتر لەو ماوەی بۆی دیاری دەکرێت بتوانێت کابینەکەی پێکبهێت”.                                                         

سەبارەت بە هەڵوێستی شەقامی عێراقی، دووبەردانی دەڵێت “لەکاتی خۆپیشاندانەکانی عێراق، مستەفاکازمی یەکێک بوو لەو کەسانەی، کە لەناو خۆپیشاندەرانەوە وێنەکانی بەرز دەکرایەوە و داوا دەکرا، کە یەکێک بێت لەوانەی کاندید دەکرێن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق”.   

ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات، وەک دەردەکەوێت، کازمی کەسێکی بێلایەنە و پشەیی کار دەکات. دەشڵێت “بەو پێیەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتی بۆ کاندیدکردنی دەربڕیوە، دیارە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد باشە و گفتوگۆی لەگەڵ کورد هەیە و ئاگاداری پرسەکانی هەرێمی کوردستانە”. 

هەروەها گوتیشی “ئەمجارە پاڵپشتیەکی بەهێز هەیە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و حکومەتێکی بەهێزە دەبێت، دیارە قۆناغێکی سیاسی نوێ لەگەڵ مستەفا کازمی لە عێراق دەستپێدەکات، هیوادارین هەموو کێشەکانی عێراق چارەسەر بکرێن”.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com