نوچەنێت
عەدنان زورفی، بڕیاری خۆی لە گوتارێکدا راگدەگەیەنێت کە ئەمڕۆ پێشلەشیدەکات.
بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ٩-٤-٢٠٢٠، عەدنان زورفی، کاندیدای راسپێردراوی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە گوتارێکدا، هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت یەکلابکاتەوە.
دوای بەربژێرکردنی عەدنان زروفی لەلایەن سەرۆککۆمار، لایەنە شیعەکان ناڕەزایی توندیان دەربڕی. لە رۆژی رابردوو رێککەوتنی کوتلە شیعەکان لەسەر کاندیدکردنی مستەفا کازمی، راگەیاند و کورد و سوننە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو کاندیدە راگەیاند.
بڕیارە ئەمڕۆ، عەدنان زروفی لە گوتارێکدا پاشەکشێی خۆی رابگەیەنێت و سهرۆك كۆماری عیراق، مستەفا کازمی، بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێرێت.