نوچە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی كۆیه، له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌نجامى پشكنینه‌كانى په‌تاى كۆرۆناى له سنوورى خۆی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 8/4/2020)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی كۆیه، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بەشی پاراستنی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە بۆ وەرگرتنی سامپڵ تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنا، 60 سامپڵ بەشێوەی هەڕەمەکی لە سنووری کۆیە وەرگیران، خۆشبەختانە هەر 60 سامپڵەکە ئەنجامەکەیان نێگەتیف دەرچوو، واته كه‌سیان تووشى كۆرۆنا نه‌بوونه”.
جێگەی ئاماژەیە، کە تا ئێستا له هه‌رێمى كوردستان 302 كه‌س تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوونه، 110 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، سێ كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.