دوو پێشمەرگە لە هێرشێکی داعش شەهید بوون

0

نوچە

ئەمشەو(سێشەممە ٧\٨-٤-٢٠٢٠) لە سنووری گەرمیان داعش هێرشی کردووەتە سەر پێشمەرگە و دوو پێشمەرگە شەهید بوون.

ئەمشەو کاتژمێر هێرشەکە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک لە سنووری شارۆچکەی کوڵەجۆ لە گەرمیان چەکدارانی داعش هێرشی کردووەتە سەر هێزێکی پێشمەرگە و بەو هۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون

بەگوێرەی زانیارییەکان، چەکدارانی داعش لە کامێرای چاودێری هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان بیندراون، هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەیان چوونەتە ناوچەکە، بەڵام داعش بە نیشانشکێن تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش کردووە و دوو پێشمەرگە شەهید بوون. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو پێشمەرگەیەی کە شەهید بوون ناویان ”سورکێو رەشید و ئیسماعیل فارس”ـە.

Image may contain: one or more people
ئیسماعیل فارس و سورکێو رەشید

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com