نوچە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، كۆی گشتی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له هه‌رێمی كوردستان گه‌شته (288) تووشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش (3) حاڵه‌تی مردن هه‌یه و 105 نه‌خۆش چاكبووه‌ته‌وه، ئه‌وانی تر هه‌موویان له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره (42)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان، ڕێكاره‌كان به‌رده‌وامن به‌م شێوه‌یه:
كه‌ره‌نتین
ژماره‌ی هاووڵاتیان له كه‌ڕه‌نتینه‌كان (٦٤٥٧) هاووڵاتی بوون له (٣١) شوێنی جیاواز، له‌ئێستادا ته‌نها (١٥٤٤) هاووڵاتی له كه‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه (٧١٢) له هه‌ولێر، (١٢١) له سلێمانی، (٦٤١) له دهۆك، (٤٨) له هه‌له‌بجه، (٩) له گه‌رمیان، (٥) له ڕاپه‌رین، (٨) كۆیه وه (٤٩١٣) هاووڵاتی له كه‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی دوو هه‌فته له‌گه‌ڵ كه‌ڕه‌نتین كردنی ژماره‌یه‌كی تری كه‌ره‌نتین كرا‌و له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كه كۆی گشتی بریتی بوو (٨٤) هاووڵاتی.
پشكنین
له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (٩٢٧) پشكنین ئه‌نجام دراوه، (٦٢٢) هه‌ولێر، (١٥٦) سلێمانی، (١٤٠) دهۆك.
ده‌ره‌نجام (١١) تووشبووی نوێ تۆماركرا وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
پارێزگای هه‌ولێر (٥) پۆزه‌تیڤ، (٣) ئافره‌ت ته‌مه‌نیان (٦٠)، (٣٢)، (٢٨) ساڵ و پیاوێك ته‌مه‌ن (٣١) ساڵ، منداڵێك ته‌مه‌ن (١١) ساڵ له ناو شاری هه‌ولێر له گه‌ڕه‌كی ( كانی گه‌لی، ٩٤ی باداوه) وه هه‌موویان به‌ركه‌وته‌ی تووشبووه‌كانی ھه‌ردوو پرسه‌ی ماته‌مینی گه‌ره‌كی كارێزانی شاری ھه‌ولێرن.
پارێزگای سلێمانی (٢) پۆزه‌تیڤ، (٢) ئافره‌ت ته‌مه‌نیان (٦٠)، (٣٨) ساڵ كه یه‌كیان له ناحیه‌ی بازیانه و به‌ركه‌وتووی تووشبووانی پێشووه، ئه‌وه‌یتریان له ناحیه‌ی حاجی ئاوایه كه پێشینه‌ی گه‌شتكردنی هه‌بووه.
پارێزگای دهۆك (٣) پۆزه‌تیڤ، پیاوێك و ئافره‌تێك ته‌مه‌نیان (٣١) ساڵ و مناڵێك ته‌مه‌ن (١٠) ساڵ كه یه‌ك خێزانن و له ووڵاتی به‌ریتانیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له كه‌ره‌نتین بوون.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه (١) پۆزه‌تیڤ، ئافره‌تێك ته‌مه‌ن (٤٨) ساڵ كه به‌ركه‌وتووی تووشبووانی پێشووه.
ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان گه‌شته (٢٨٨) تووشبوو، له‌نێویاندا (٣) مردن هه‌یه و (١٠٥) نه‌خۆش چاكبووه‌ته‌وه، و ئه‌وانی تر هه‌موویان له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان.
وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هه‌موو تیمه‌كانی پزیشكی كه له كاردان جارێكی تر تكا ده‌كه‌ین هاووڵاتیان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه له ماڵه‌كانیان وه پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی چونكه له‌به‌رده‌م ترسناكیه‌كی گه‌وره‌داین ، وه له‌كاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به هێڵی گه‌رمی ژماره (١٢٢).
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٧ی نیسانی٢٠٢٠