نوچەنێت
بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر رایدەگەیاند: ژمارەی تووشبوان بە پەتای کۆرۆنا لە ھەولێر، گەیشتووەتە ١٣٨کەس.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٧-٤-٢٠٢٠، د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر، لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند”لەو چەند رۆژەی رابردوو ژمارەی تووشبووان لە ھەولێر زیادیكرد، هۆکارەکەی دانانی دوو پرسەیە لە گەڕەكێكی ھەولێر، بەمجۆرە كۆی گشتی تووشبوان بوو بە ١٣٨ كەس لەنێویاندا ٢٠ كەس بە تەواوی چاكبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە و ئێستا ١١٨ نەخۆش لەناو نەخۆشخانەكانی ھەولێر ماون.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر دەڵێت”تائێستا چوار نەخۆشخانە لە ھەولێر، بۆ چارەسەری تووشبوانی كۆرۆنا دابینكراون. ا ڤایرۆسەكە چووەتە ناو كۆمەڵگە، بۆیە پێویستە ھاووڵاتییان خۆیان بپارێزن و لە ماڵەوە بمێننەوە”.
سەبارەت بە دۆخی تەندروستی نەخۆشەکان گوتی”تائێستا ھیچ لە نەخۆشەكانی ھەولێر پێویستیان بە ئامێری ھەناسەی دەستكرد و چاودێری چڕ نەبووە و باری تەندروستی ھەموویان، جێگیرە”.