بارزانی، سوپاسی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سوپاسی یه‌كه‌ ئیداری و كارگێڕییه‌كانی پارێزگاكه‌ ده‌كات.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٧-٤-٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و بارزانی سوپاسی پارێزگار و یەکە ئیدارییەکانی ئەم پارێزگایەی کردووە.

راگەیاندنی پارێزگاری سلێمانی، لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت “نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێزانین و پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگای سلێمانی، یه‌كه‌ كارگێڕیه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی، هێزه‌كانی ناوخۆ، ئاسایش، پێشمه‌رگه ‌و ته‌واوی داموده‌زگە خزمه‌تگوزاریی و كارگێڕی و ئارامی و دارایی و ئابوورییه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌ربڕی”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com