لە هەولێر پێنج توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تووشبوونی پێنج کەسی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان راگەیاند: ئەوانەی تووشبوون پێکهاتوون لە: ئافرەتێك لە گوندی کانی گەلی و دوو ئافرەت و پیاوێك و منداڵێك لە گەڕەکی 94-ی باداوە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.

بە تۆمارکردنی ئەم پێنج تووشبووەی ئەمڕۆ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ 285 کەس بەرزبووەوە لەو ژمارەیەش 105 کەس چاکبوونەتەوە و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە ئافرەتێك لە گوندی کانی گەلی و دوو ئافرەت و پیاوێك و منالێك لە گەرەکی ٩٤ی باداوە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
7-4-2020

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com