نێچیرڤان بارزانی هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ جۆنسن دەخوازێت

0

نوچە

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بەهۆی خراپتربوونی باری تەندروستی، خرایە ژێر چاودێریی چڕەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە پەیامێکدا ”هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازێت”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا نووسیویەتی، لەم کاتە سەختەدا بیری لای بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، خێزان و خەڵکی بەریتانیایە و نزا و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازێت.

رۆژی یەکشەممە راردوو حکومەتی بەریتانیا ئاشکرای کرد، کە بەهۆی “خراپتربوونی” نیشانەکانی کۆرۆنا لە سەری، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا خراوەتە ژێر چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی راسپارد بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com