دابەشکردنی خۆراک بەسەر خەڵکی کەمدەرامەت بەردەوامە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی خۆراک لەرێگەی سەللەی خۆراک لە ناو شارەکان، بەسەر خەڵکی کەمدەرامەت بەردەوامە.   

بە هۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ، داخستنی بازاڕەکان و شوێنە گشتییەکان خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان بێکار بوونە و ژیانیان ئێستا زۆر سەخت بووە، بەشێک لەڕێکخراوە خێرخوازییەکانیش کۆمەکی خواردن دەگەیەننەی ئەو ماڵەنەی کە دۆخی ژیانیان زۆر خراپە.    

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حكومەتی عێراق، بڕیاریداوە بڕیک پارە بەو کەسانە بدات، کە لەماڵەوەن و بێکاربوونە و کەمدەرامەتن، بەڵام تاکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەو شێوەیە نەدراوە، تەنها هەندێک پێشنیارکراوە، کە موچەی کرێکاران لەم کاتەدا نەوەستێت و موچەکەیان پێبدرێت. 

ئاریان ئەحمەد گوتیشی “تائێستا هیچ کەس، لایەنێک و ڕێکخراوێک، ئامادەیی نیشاننەداوە هاوکاری پارە بەخەڵکی کەمدرامەت ببەخشێت، بەڵام زۆر ڕێکخراوکان کۆمەکی خەڵکی کەمدرامەتیان لەناو شارەکان کردووە، لەڕێگەی دابەشکردنی خۆراک بەسەر ئەو ماڵانەی کە ناتوانن خواردەمەنی ڕۆژانەیان دابین بکەن، تائێستاش ئەو کۆمەکیانە لەڕێگەی ئەو ڕێکخراوانەوە بەردەوامن”.   

گوتەبێژی وەزارەتی کارو باری کۆمەڵایەتی هەرێم، ئاماژە بەوە دەکات “ڕێکخراوە خێرخوازییەکان داوایان لێکردووین، کە خەڵکانی کەمدەرامەت و هەژاریان بۆ دەستنیشان بکەین، تا کۆمەکییەکانیان پێبگەیەنن، ئەتوانم بڵێم تاڕادەیەکی باش کۆمەکییەکان دەگاتە دەستی خەڵکی کەمدەرامەت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com