نوچە: ئاژانسەکان
هاوکات لەگەڵ جموجۆڵی سەربازی ئەمریکا لە عێراق، کەشتییەکی جەنگی ئەم وڵاتە ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداو کرا.
ڕەوانەکردنی ئەم کەشتییە جەنگییە لە کاتێکدایە، کە دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگری دیکەی ئەمریکا بە ناوەکانی باتان و ئازێنهاڤێر لە دەریای عەرەب جێگیر کراون.
بڕیارە دوای جێگیربوونی ئەم کەشتییە جەنگییە، ئەمریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس هری ترۆمەن لە ئاوەکانی کەنداو بکشێنێتەوە.
پێنتاگۆن ئامانج لە ناردنی ئەم کەشتییە جەنگییەی ڕووون نەکردۆتەوە.
کەشتی جەنگی ترۆمەن ساڵی ڕابردوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران ڕەوانەی هەرێمی ئاوەکانی کەنداو کرابوو