نوچە: بغداد الیوم
سەرچاوەیەکی ئەمنی باس لە کردنە ئامانجی کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکا لە عێراق دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦-ی ئاپریل، هێرشی موشەکی کرایە سەر کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکا لە شاری بەسرە.
کۆمپانیای نەوتی هالبێرتۆن، کە لە باشووری بەسرە هەڵکەوتووە، بەهۆی پێنج موشەکەوە کراوەتە ئامانج. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم هێڕشە موشەکیە چاڵە نەوتێکی عێراقە، کە بە چاڵە نەوتی ٢٠ ناسراوە و بەیەکێک لە گەورەترین کێڵگە نەوتەییەکانی عێراق هەژمار دەکرێت.
لە کاتی هێرشەکە، هیچ یەک لە کارمەندانی ئەمریکایی لەوێ نەبوونە.
تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێ بەرپرسایەتی خۆی لەم هێڕشە ڕانەگەیاندووە.