نوچە: رۆیتەرز
گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، نیشانەکانی تووشبوونی بۆریس جانسۆن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جێی خۆیەتی و لە ژێر چاودێری بەردەوامدایە.
هاوکات بۆریس جانسۆن، لە نەخٶشخانەوە پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت، ورەی بەرزە و لەگەڵ ئەندامانی کابینەکەی لە پەیوەندیدایە.
جانسۆن لە هەفتەی ڕابردووەوە لە کەرەنتینەدایە و ڕۆژی ڕابردوودا ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی بەریتانیا کراوە.
بەرپرسانی ئیدارەی بەریتانیا دەڵێن، سەرباری تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، جانسۆن لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ئەرکەکانی خۆی ڕاپەڕاندرووە.