نوچە
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە قەدەغەی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ تاکو کاتژمێر 12-ی ئەمشەو درێژ دەکرێتەوە و چەند بڕیارێکی نوێشی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ راگەیاند.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “قەدەغەی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ تاکو کاتژمێر 12-ی ئەمشەو درێژ دەکرێتەوە و هەرکەسێک پێشێلکاری بڕیارەکان بکات رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، 24 کاتژمێریان لەسەر 4 کاتژمێری جیاواز دابەشکردووە و هاتوچۆ لە کاتژمێر 6ی ئێوارە بۆ 12ی شەو بەتەواوەتی رادەگیرێت و 18 کاتژمێر بە میکانزمێکی تایبەت رێگە بە هاتوچۆکردن دەدرێت، ئەوانەشی، کە رێگەی کارکرنیان پێ دەدرێت دەبێ ماسک و دەستکێش بەکاربێنن.
جەختیشی کردەوە، به گشتی له 12-ی شه‌و تا 6-ی ئێواره به گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی و ئاسانكاری پارێزگاكان رێكده‌خرێت، به‌ڵام له 6-ی ئێواره تا 12-ی شه‌و هه‌موو جۆره هاتوچۆیه‌ك جگه بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تیمه‌كانی ئه‌منی و ته‌ندروستی قه‌ده‌غه‌یه.
هەروەها وەزیری ناوخۆ ئاماژەشی بەوەدا، کە به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبووان له هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا، كه به‌شداربووانی پرسه‌یه‌كی هه‌ولێر بوون، دوای چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسن له پرسهگێڕانهكه، ئه‌و كه‌سانه رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
