نوچە
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشداری لە مەترسییەکی گەورە و کارەساتی مرۆیی دەدات.
ئەمڕۆ (دووشەممە ٦-٤-٢٠٢٠) وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی کورتدا، کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە رای گەیاندووە: هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی گەورە و کارەساتی مرۆیی دایە.
ئەم پەیامەی وەزیری تەندروستی دوای ئەوە هات، کە ئەمڕۆ، لە ئەنجامی پشکنینەکاندا ٤١ حاڵەتی تازەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمار کرا و بەم جۆرەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە ٢٧٧ حاڵەت.