نوچە: ئاژانسەکان
راگه‌یاندنى پۆلیسى پارێزگاى به‌غدا دەلێت، مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسى فریاكه‌وتن توانیویانه ئافره‌تێك رزگاربكه‌ن، كه خه‌ڵكى شارى سلێمانییه و له به‌غدا رفێندرا بوو.
رائید عه‌زیز ناسر، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى به‌غدا له‌وباره‌یه‌وه رایگەیاندووە، مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسى فریاكه‌وتن ئافره‌تێكیان رزگاركردووه، كه خه‌ڵكى شارى سلێمانییه و له‌لایه‌ن یه‌كێك له رفێنهرهكانهوه به‌فێڵ بانگكراوهته به‌غدا.
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى به‌غدا روونیشیكردوه‌ته‌وه، ئافره‌ته‌كه بانگهێشتكراوهته ناوچه‌ى كازمییه و له‌وێ رفێندراوه، دۆسیەی رووداوه‌كه راده‌ستى پۆلیسى تاوانه‌كانى كازمییه كراوه بۆ ئه‌نجامدانى كارى پێویست به‌پێى یاسا و راده‌ستكردنى پهراوهكه به یاسا.