نوچە
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له هه‌ولێر 41 كه‌سى دیكه تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6/4/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه: “لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، 41 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری ھەولێر دەستنیشان کران”.
باس له‌وه‌ش كراوه، تووشبووه نوێیه‌كان، 17 ئافرەت و 15 پیاو و 9 منداڵن بە ھەموو تەمەنە جیاوازەکانه‌وه، دوو لەوانه لە قەزای سۆران و سێ لە ناحیەی سیدەکان و یەك لە گوندی ھەڵەجەی بچووك، ئەوانی دیكه‌ش لە ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی (کانی گەلی، ئاڵتوون سیتی، شێخ ئه‌حمه‌د، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، 121ی گوڵان، ژیان و زیلان سیتی، کە زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن، هه‌روه‌ها دووی دیکەش پێشینەی گەشتیان ھەبووە.