نوچەنێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا، سوپاسی تایبەت بۆ کارمەندانی تەندروستی، پێشمەرگە، کارمەندانی فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان، دەزگا ئەمنییەکان و ڕاگەیاندن، دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند “سوپاسی ھاوڵاتیان و دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان دەکەم، بۆ مانەوەیان لە ماڵەوە و پابەندبوونیان بە ڕێنماییەکان”.
نێچێرڤان بارزانی، سوپاسێکی تایبەت بۆ کارمەندانی تەندروستی، پێشمەرگە، کارمەندانی فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان، دەزگا ئەمنییەکان و ڕاگەیاندن و گشت ئەو قارەمانانەی کە کۆڵ نادەن بۆ پاراستنی کوردستان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا “شانازیتان پێوە دەکەین”.