نوچەنێت
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:هیچ كەمپەینێك بۆ كۆكردنەوەی پارە بەناوی هاوكاری رێگەپێدراونییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥-٤-٢٠٢٠، حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا، قەدەغەکردنی کەمپینی کۆکردنەوەی پارە بەناوی هاوکاری قەدەغە دەکات.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “حكومەت خۆی سەرپەرشتی كۆكردنەوەی هاوكارییەكان دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش كەمپینێكی ناوەندی و سەرتاسەری بەناوی “بەیەكەوە بەهێزترین” راگەیێندراوە، كە ژمارە حیسابی بانكی تێدا دانراوە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت هاوكاریی و بەخشینەكانیان بگەیێنن”.
بە پێی راگەیێندراوەکە، کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن، کە تایبەتن بەم کەمپینەوه:
بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب: 493
بانکی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب: 47186
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
07705590001
07501751911