نوچەنێت
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، ئەو كەسەی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تووشی كۆرۆنا بوو، چاكبووەوە و رەوانەی ماڵەوە دەكرێتەوە.
شێرزاد مەحمود ئەحمەد، ٢١-٣-٢٠٢٠ وەک یەکەم حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین توامارکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥-٤-٢٠٢٠ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دکتۆر هیوا مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین، ڕایگەیاند”کەسە تووشبوەکەی سەنگەسەر لە سنوری ئیدارەی راپەڕین بەتەواوی چاکبووەوە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە، دوا پشكنینی نێگەتیڤ دەرچووە، ئەمڕۆ رەوانەی ماڵەوە دەكرێتەوە”.
بەرێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ئاماژە بەوەدەکات، لە کۆی ٢٧٢ پشکنین ئەنجامی ٢٥٠ پشكنینی سنوری راپەڕین کە لە هاووڵاتیانی گەڕاوەی ئێران و ئەوروپا وەرگیرابوون، گەڕایەوە و نێگەتیڤ دەرچوون.