نوچەنێت
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئامادەكارییان بۆ جێبەجێكردنی پلانەکانی دوای ٤٨ كاتژمێری قەدەغەی هاتوچۆ، کردووە. سەرۆكی لیژنەكە ڕایدەگەیەنێت”شێوازی كاركردنی ماركێت و نانەواو سەمونخانەكان، لە ئەگەری کردنەوەیان جیاواز دەبێت.
پەیجی قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی، لە تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە كۆبونەوەی لیژنە هاوبەشەكان و ئاسایشی ئابوری و چاودێریی بازرگانی و كۆمپانیای خۆراك لە قائیمقامیەتی سلێمانی، بەمەبەستی دانانی رێوشوێنی پێویست بۆ رۆژانی دوای كۆتاییهێنانی ٤٨ كاتژمێری قەدەغەی هاتوچۆ بەڕێوەچوو.
لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەوەی ڕاگەیاندووە”پلانێكی نوێیان داناوە و ئامادەسازی تەواوكراوە بۆ شێوازی كاركردنی كۆمپانیاكانی خۆراك و كردنەوەی نانەوا، فڕنی سەمون، ماركێت، گۆشتفرۆش، میوەفرۆشەكان و عەلوەی سلێمانی و بەگشتی رێكخستنی ژیانی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، دوای ٤٨ كاتژمێرەكەی قەدەغەی هاتوچۆ”.
هەروەها، دەڵێت”لەئەگەری كردنەوەی ئەو شوێنانەدا، ئەوا شێوازی كاركردنیان جیاوازدەبێت وبەتەواوی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لەبەرچاودەگیرێت”.