بانگەوازێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرەوە

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات ئەوانەی سەردانی دوو پرسەیان کردووە بەزووترین کات سەردانی سەردانی سەنتەری چارەسەری کۆرۆنا بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ئەمرۆ یەکشەممە، ٥-٤-٢٠٢٠، لە بانگەوازێکدا داوا لەو کەسانە دەکات، کە کە سەردانی پرسەی خوالێخۆشبووان( فتاح حمد صالح ) و ( فاطمە رحمان حسین) لەگەڕەکی کارێزان، کردووە لەڕۆژی شەممەی ٢١-٣-٢٠٢٠، بە زووترین کات سەردانی سەنتەری چارەسەری کۆرۆنا (فریاکەوتنی ناوەند) بکات، یاخود پەیوەندی بەتیمەکانی فریاگوزاری١٢٢بکەن بەمەبەستی دڵنیابوون بە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی تایبەت بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

دەقی بانگەوازەکە:

داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەین کە سەردانی پرسەی خوالێخۆشبووان( فتاح حمد صالح ) و ( فاطمە رحمان حسین) لەگەڕەکی کارێزان لەڕۆژی شەممەی ۲۱ی ۳ی ۲٠۲٠ یان کردووە بە زووترین کات سەردانی سەنتەری چارەسەری کۆڕۆنا(فریاکەوتنی ناوند) یاخود پەیوەندی بەتیمەکانی فریاگوزاری ۱۲۲ بکەن بەمەبەستی دڵنیابوون بەئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی تایبەت بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

لەپەراوێزی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لەپەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەرواری ۲ی ۳ی ۲٠۲٠ لێژنەی باڵای فەتوای هەرێم و وەزارەتی ئەوقاف و ژووری ئۆپەڕاسیۆن بڕیاریدا بەڕاگرتنی ڕێوڕەسمی پرسە بۆ کەمکردنەوەی بەریکەوتن، بەڵام بەداخەوە پێچەوانەی هەموو ڕێنماییەکان دوو بنەماڵەی شاری هەولێر هەڵسان بەدانانی ڕێوڕەسمی پرسە لەگەڕەکی کارێزانی شاری هەولێر لە ڕۆژی شەممەی ۲۱ی ۳ی ۲٠۲٠ بووە هۆی ئەوەی ۳۲ کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە ببن، تاوەکو ئەمڕۆ ٥ی ۳ی ۲٠۲٠ کەدەکاتە ڕێژەی نزیکەی ٪۳٥ی کۆی تووشبووانی شاری هەولێر، لەبەربەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بڕیارماندا بەهەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی ڕووبەڕووبوونەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر لەڕێگای داواکاری گشتی ڕێککاری یاسای لەبەرمبەر هەردووبنەماڵەی ئاماژەپێکراو دەگرینەبەر.

داوا لەهاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست دەکەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com