نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، هۆکاری زۆری پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەراورد بە شارەکانی دیکەی هەرێم دەخاتەڕوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥-٤-٢٠٢٠، لە رونکردنەوەیەکدا زۆری ئەنجامدانی پشکنینی هاوڵاتیان بەراورد بە شارەکانی تر روندەکاتەوە.
دەقی رونکردنەوەکە:
زۆری ژمارەی تیمەکانی کاردانەوەی خیرا (Rapid Response team) لەناو شار و قەزا و ناحیە و گوندەکانی سنوری پارێزگای هەولێر.
پشکنینی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی بەرکەوتووی تووشبووەکان.
پشکنینی ژمارەیەکی زۆری کارمەندانی نانەواخانە و سەمونخانە و مارکێتەکان.
پشکنینی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی گەڕاوە لە دەرەوەی ووڵات لەدوای ڕێکەوتی 15\2.
کردنەوەی ژمارەکی زۆری بنکەکانی وەرگرتنی پشکنین.
بەردەوامی کارکردنی تاقیگەی تەندروستی گشتی 24 کاتژمێر بەشەووڕۆژ.
ڕووپێوکردنی هاوڵاتیان لە شوێنە گوماناوی و بەرکەوتەکان.
زۆری ژمارەی کەڕەنتینەکان و پشکنینی هەموو هاوڵاتیانی کەرەنتینەکان.
پشکنینی پزیشکان و کارمەندانی تاقیگە و کارمەندانی دەروازە سنوریەکان و خاڵەکانی پشکنین و فڕۆکەخانەکان.