نوچەنێت
١٨ حاڵەتی تری توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە شاری هەولێر، تۆمارکرا.
ئەمڕؤ یەکشەممە، ٥-٤-٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەنجامی پشکنینی ١٨ گومانلێکراو لە شداری هەولێر پۆزەتیڤ دەرچوو.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ١٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، ٨پیاو، ٦ ئافرەت و ٤ منداڵن.
لە راگەیێةدراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: ئەم توشبوانە هەموویان بەرکەوتەی تووشبوێکی پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانن و دانیشتووی چەند گەڕەکێکی جیاوازی شاری هەولێرن.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتی تووشبوانی پرسە ماتەمینییەکەی گەڕەکی کارێزان گەیشتە٣٢ حاڵەت.