بەرگری شارستانی هەولێر راگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، ده‌نگۆیەک رەت دەکاتەوەو دەڵێت، دوورە لە راستی.

دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری توندترکردنی رێوشوێنەکانی هاتوچۆی بۆ ماوەی ٤٨ کستژمێر راگەیاند، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە گوایە گازێک دەڕێژرێت کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت ” ھاونیشتیمانیانی ئازیز، ھەواڵێك بلاوبووه‌تەوە کە گوایە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داھاتوودا گازێك بلاودەبێتەوە، سەر لەبەری ئەم ھەواڵە دورە لە راستییەوە، تەنھا پروپاگەندەیە لە سۆشیال میدیا، بە پێچەوانەوە ئەم ٤٨ کاتژمێرە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستییه‌وه‌ دیاریكراوه‌، تەنھا بۆ خۆپاراستن و دانانی میکانیزمی نوێیه‌ بۆ قەدەغەی ھاتوچۆ. بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە پێویست بە شڵەژان ناکات ھەواڵەکە هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه”‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com