کەسێکی دیکە بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

0

نوچەنێت

کەسێک بە پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، ئەمە دەبێتە سێیەم حاڵەتی مردن لە هەرێمی کوردستان.

 ئەمڕۆ شەممە، ٤-٤-٢٠٢٠، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، رایگەیاند: هاوڵاتییەکی دیکە لە شاری سلێمانی بە هۆی پەتای کۆرۆن گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەکی تری شاری سلێمانی بە پەتای کۆرۆنا راگەیاند و گوتی: بەداخەوە ئەمڕۆ هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد. بەپێی لێدوانی دکتۆر سەباح، دوای ئەوەی کە کۆچی دوایی کردووە نموونەی لێوەرگیراوە و دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

دکتۆر سەباح، سەبارەت بە رەوشی تەندروستی ئەو هاوڵاتییانەی توشی ئەم ڤایرۆسە بوون، لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەڵێت: زۆربەی زۆری نەخۆشەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی تەندروستییان زۆر باشە، تەنیا یەک کەس نەبێت کە لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە. 

کۆی گشتی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ٢١٤ تووشبووە، لەو ژمارەیە ٧٤ کەس چاکبوونەتەوە و ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com