نوچەنێت
وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، بڕیاری توندترکردنی رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانەوەیە.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە، ٤-٤-٢٠٢٠، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، هۆکاری داخستنی مارکێت و فڕنەکان و قەدەغەکردنی پیادەی هاتوچۆی بۆ زیادبوونی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا گەڕاندەوە.
رێبەر ئەحمەد گوتی: مەترسییەکان زۆرن و بەشێک لە هاووڵاتیان لە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە تێنەگەیشتوون. بۆیە بەهۆی بەکارهێنانی پێناسەی جۆراوجۆر، هەندێک کەس خۆیان لە بازگەکان دەربازکردووە. ئەمەش وایکردووە، رێگە پێدانێکی زۆر کراوە و لە هەندێک شوێن جەنجاڵی دروست بووە.
سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی کە جۆری ڤایرۆسی پەتای کۆرۆنا، لە هەرێمی کوردستان جیاوازە، وەزیری ناوخۆ دەڵێت: لە راستیدا، ڤایرۆسەکە جیاواز نییە، بەڵکو حکومەتی هەرێم، زوو ستراتیژیەتی بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسەکە خستەڕوو و رێکارەکان زوو دەستپێکران.