نوچەنێت
پەرلەمانی کوردستان، چەند بڕیارێکی لە بارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە، ٤-٤-٢٠٢٠، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوەو چەند بڕیارێکی راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌خستنه‌ڕووی دۆخی گشتی و خاڵه له‌پێشینه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه كۆكبوون:
١. ئه‌م قه‌یرانه ته‌ندروستییه‌ی كۆڕۆنا، لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی، كه‌مبوونه‌وه‌ى داهات و چۆنیه‌تیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتییان و بژێویی ژیانیان، له‌خاڵه هه‌ره له‌پێشینه‌كانه كه پێویست ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارى له‌سه‌ر بكات.
٢. ئه‌و ڕێوشوێن و هه‌نگاوانه‌ى كه تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌خۆپارێزی و گرتنه‌به‌رى رێكار‌و وه‌رگرتنی بڕیار بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان ئه‌نجامیان داوه به‌رزده‌نرخێنێت.
٣. پشتیوانیی بڕیارى ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانین كه له كۆبوونه‌وه‌ى ١-٤-٢٠٢٠،بڕیاریان داوه به راسپاردنى لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌ن بۆ ئاماده‌كردنى بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌كرێنشینان و لێخۆشبوو‌ن له‌كرێ و هه‌ر رسوماتێكی دیكه، هه‌مووان كۆكبووین له‌وه‌ى كه‌دوای بڕیارى حكومه‌ت له‌م ڕووه‌وه ئه‌كه‌ر پێویستیی ته‌شریعی هه‌بوو بۆ هه‌ر بڕیارێكی ته‌شریعی كه له‌خزمه‌تی هاووڵاتییاندا بێت به‌هه‌ماهه‌نگیی هه‌موولایه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان به‌له‌به‌رچاوگرتنی رێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان كارى پێویستی ته‌شریعی ئه‌نجام ده‌دات.
٤. هه‌مووان هاوڕابووین له‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر داهاتێك كه به‌رده‌ست ده‌بێت، مووچه‌ی هاووڵاتییان و خۆراك و ده‌رمانی پێویست بێت و له‌م رووه‌وه پشتیوانیی ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی دروستكردنی چه‌ند بۆرد‌و لیژنه‌یه‌كه‌وه كارى له‌سه‌ر كردووه‌و وه‌كو په‌رله‌مانى كوردستان چاودێرێكی وردی كارى ئه‌و لیژنانه ده‌بین.
٥.هه‌موولایه‌ك هاوڕابوون كه‌تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه پێویستیی به‌هه‌ڵوێست و كارى پێكه‌وه‌یى و نیشتیمانی و گیانی كارى هاوبه‌شه كه‌هاوكار بێت له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه.
ئه‌م بڕبارانه‌ی خواره‌وه دراوە:
١. سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كارى به‌دواداچوون و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ خێراتركردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازى له خه‌رجی و داهات.
٢. دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵاى په‌رله‌مان، به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی لیژنه‌ى دارایى و ته‌ندروستى و پیشه‌سازی و وزه‌و لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی بۆ به‌دواداچوونی كارى ئه‌و لیژنه تایبه‌تمه‌ندانه‌ى حكومه‌تی هه‌رێم كه بۆ به‌دواداچوونی پێداچوونه‌وه به‌خاڵه سنوورییه‌كان و گرێبه‌سته‌كان و روسومات و لێخۆشبوونى گومرگی و دابینكردنی خۆراك و پێداویستیی ده‌رمان دروستكراون.
٣.دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵاى په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان، بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى پێویست و به‌دواداچوونی كارى لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆڕۆنا.
٤.په‌رله‌مانى كوردستان پاڵپشتیی ئه‌وه ده‌كات، له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنێكى هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بكرێ.
هەر لە راگەیێندراوەکەدا، پەرلەمانی کوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەکەن، به‌ته‌واوى پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن. هاوکات ستایشی رۆڵی سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ‌و تێكڕای فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بوارى خزمه‌تگوزاریى گشتی به‌رزده‌نرخینن.