نوچە-ڕۆیتەرز
سەرۆکی بانکی جیهانی، دەربارەی خەسار و زیانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەر وڵاتانی هەژار ودواکەوتووی جیهان هۆشداری دەدات.
دەیڤید مالپس،سەرۆکی بانکی جیهانی بڵاوبوونەوەی خێرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەبێتە هۆی داتەپینێکی بێ وێنە لە ئابوری جیهان و بەم هۆیەشەوە وڵاتانەی هەژار و کەم داهات زۆرترین زیانیان بەردەکەوێ.
مالپس دەڵێت: بانکی جیهانی لە ڕێگەی کۆمەڵێک پلانی تایبەت یارمەتی وڵاتانی هەژاری جیهانی دەکات، کە بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا ببنەوە.
ئاماری توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاستی جیهان، گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٩٨ هەزار حاڵەت و بەم هۆیەشەوە ٥٩ هەزار و ١٣١ کەس گیانیان لە دەست داوە.