پلانی کابینەکەی ڕادەستی پەرلەمان دەکات

0

نوچە-ئیلنا

سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، لە پەیجی فەیسبوکی خۆیدا نوسیویەتی کە ئەمڕۆ شەممە،٤ی ئەپریل پلانی کابینەکەی ڕادەستی پەرلەمان دەکات.

عەدنان زورفی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق،رایگەیاند: کە ئامادە نییە لە بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومەت پاشەکشە بکات.

زورفی دەڵێت: بە فەرمی داوا لە پەرلەمان دەکات بۆ  دانی دەنگی متمانە بە کابینەکەی کۆبێتەوە.

سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، جەخت دەکاتە سەر چەند بابەتی سەرەکی ، چارەسەری قەیرانی دارایی، بەدامەزراوەیی کردنی حکومەت، سەروەری یاسا، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئازاد و پێشوەختە و هاوسەنگی لە پەیوەندییەکانی عێراق لە گەڵ وڵاتانی دەرەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com