نوچە: بی بی سی
بەرپرسانی چین بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو کەسانەی، کە بۆ بەرەنگاربوونەوەئ ئەم پەتایە بوونە قوربانی و گیانی خۆیان بەخت کردووە، ماتەمینی گشتیی ڕادەگەیەنێ.
بڕیارە ڕۆژی شەممە،٤ی ئاپریل لە سەرتاسەری چین ماتەمینی گشتیی بەڕێوەبچێ.
ئاژانسی هەواڵی شێن هۆوای چین دەڵێت، کاتژمێر ١٠ی بەیانی، سێ خولەک بێ دەنگی لە سەرتاسەری چین ڕادەگەیێندرێ و دواتر زەنگی مەترسی و هۆڕنی سەیارە و شەمەندەفەر و کەشتییەکان وەک نیشانەی ماتەمینی لێدەدرێت.
چین شوێنی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرنا بووەوە و تاکوو ئێستا ٣٣٢٢ کەس بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.
ڕۆژنامەی خەڵك،ئۆرگانی فەرمی پارتی کۆمۆنیستی چین. ئەمڕۆ هەینی ٣ی ئاپریل لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ تەنها ٣١ حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراوە، کە ٢٩ حاڵەتی هی ئەو کەسانە بووە کە سەردانی دەرەوەی چینیان کردووە.