مۆڵەتی کاری ئاژانسی ڕۆیتەرزی هەڵپەسێردرا

0

نوچە: مهر

دەوڵەتی عێراق مۆڵەتی کاروچالاکی نووسینگەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی لەم وڵاتە بۆ ماوەی سێ مانگ هەڵپەسارد.

بەرپرسانی پەیوەندیداری عێراقی دەڵێن، هۆکاری ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری بێ بنەما و نادروست لە بارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن ئاژانسی ڕۆییەرزەوە.

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بە پشتبەستن بە هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندبوو، کە دەوڵەتی عێراق ئامادە نییە زانیاری تەواو لە بارەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشكرا بکات لە کاتێکدا، کە ژمارەیان لە هەزاران کەس تێپەڕ دەبێت.

ڕۆیتەرز هەروەها ڕایگەیاندوو، کە دەوڵەتی عێراق داوا لە کادیرە پزیشکیەکان کردووە، ئاماری دروستی تووشبووان بڵاو نەکەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com