نوچە
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕایدەگەیەنێت، له هه‌ولێر چه‌ند تووشبوویه‌كى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینى 3-4-2020)، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه “لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری ھەولێر دەستنیشان کران”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تووشبووه‌كان ئافرەتێک و منداڵێکن، كه بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێن، تووشبووه‌كه‌ى دیكه‌ش پیاوێکه پێشتر لە دەرەوەی وڵات گەڕابووه‌وه.