نوچە
ئەمشەو (پێنجشەممە ٢-٤-٢٠٢٠) وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و نوێترین ئاماری لەبارەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە خستەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا، كە ژمارە ٣٥ وەزارەتەكەی لەسەرە و سەبارەت بە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێیە لە هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دراوە ڕێکارەکان بەردەوامن و ئەمڕۆ ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان پێنج هەزار و ٩٤٥ هاووڵاتی بوون، لە (٢٩) شوێنی جیاواز، ئێستا تەنها (١٤٩٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٥٤٦) لە هەولێر، (١٣٩) لە سلێمانی، (٧٢٢) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٣) لە گەرمیان، (٣٨) لە ڕاپەرین، هەروەها (٤٣٧٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواوبوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتینکردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتینکراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٣٥) هاووڵاتی.
هەروەها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠٨٧ پشکنین ئەنجام دراوە، ٨٦١ لە هەولێر، ١٥٦ لە سلێمانی، ٧٠ لە دهۆك، دەرەنجام ١٤ تووشبووی نوێ تۆمار کران.
تووشبووەكان دوویان لە پارێزگای هەولێرن، ئافرەتێكی تەمەن (٣٠) ساڵ و پیاوێكی تەمەن (٢٥) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون. لە پارێزگای سلێمانی حەفت كەس، پیاوێكی تەمەن (٣٧) ساڵ لە قەزای سیدصادق کە لە گەشت گەڕابووەوە و لە کەرەنتین بوو، پیاوێكی تەمەن (٢٦) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی، (٥) ئافرەت تەمەنیان (٥٧)، (٢٢)، (٢١)، (١٩)، (١٥) ساڵ لە قەزای چەمچەماڵ کە هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
هەروەها لە پارێزگای هەڵەبجە پێنج كەس، پیاوێكی تەمەن (٢٥) ساڵ، (٤) ئافرەت تەمەنیان (٥٣)، (٣٥)، (٢٨)، (٢٥) ساڵ کە هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
بەم شێوەیە ئاماری گشتی گەیشتە ١٩٠ تووشبوو لە هەرێمی كوردستان، لە نێویاندا (٢) مردن هەیە و (٦١) نەخۆش چاک بوونەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.