نوچە
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران وه‌كو تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.
بەگوێرەی ئاژانسی هه‌واڵی “روسیا توده‌ی”، کە بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی تووشبوونی به په‌تای كۆرۆنا ئه‌نجامدانی پشكنین، عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران وه‌كو توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.
لاریجانی ئێستا خراوه‌ته ژێر چاودێریی پزیشكییه‌وه‌و ده‌ستی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریكردووه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاندبوو، كه رۆژی پێنجشه‌ممه (٢-٤-٢٠٢٠) دوو هه‌زار و ٨٧٢ تووشبووی نوێیان به په‌تای ڤایرۆسه‌كه تۆمار كردووه، له‌گه‌ڵ گیان له‌ده‌ستدانی ١٢٤ تووشبووی دیكه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا.