سائیروون مەرجەکانی ئاشکرا دەکات

0

نوچە: المعلومە

هاوپەیمانی سائیروون، ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٢ی ئەپریل) مەرجەکانی بۆ پشتگیریکردنی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق خستەڕوو.

ریاز مەسعودی، ئەندامی هاوپەیمانی سائیروون لەم بارەو ەگوتی: تەنها ئەو کاتەی پاڵپشتی زورفی دەکەین، کە مەرجەکانمان لە بەرچاو بگرێت.

بە گوتەی مەسعودی، عەدنان زورفی، کاندیدی ئەم هاوپەیمانێتیە نەبووە و لە لایەن بەرهەم ساڵحەوە بەربژێر کراوە.

لە بارەی مەرجەکانی سائیروون بۆ پاڵپشتیکردنی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، مەسعودی ڕایگەیاند، مەرجی سەرەکیمان ئەوەیە، کە زورفی کۆدەنگی تێکڕای گروپە شێعەکانی لەسەر بێت و دواتر لە کابینەکەی، کەسانی سەربەخۆ و بێ لایەن بەشدار بکات.

مەسعودی هەروەها زورفی بە بەستراوە بوون بە بیانیەکان تۆمەتبار کرد و گوتیشی، کە سەرانی گروپە شیعەکانی نادیدە گرتووە، ئەمەش خاڵێکی لاوازی کاندیدی سەرۆککۆمارە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com