نوچە: ئاژانسەکان
گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، لە بەیانێکدا جەخت دەکاتە سەر ڕێوشوێنی توندی ئەمنی و سەربازی بۆ پاراستنی گیانی هێزەکانیان لە عێراق.
بە گوتەی بیل ئێربن، ئەمریکا ئێستا خەریکی گواستنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانییە بۆ عێراق، تا بەم ڕێگەوە پارێزگای لە هێزەکانی عێراق، هاوپەیمانان و هێزەکانی ئەمریکا بکات.
ئەم بەیانەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە لە سەر خاکی عێراقەوە چەندین جار بەرژەوەندی و بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە لایەن گروپە میلیشاییەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران کراوەتە ئامانج.