ئیڕان: ئامادەی هەر جۆرە هێرشێکی ئەمریکاین

0

نوچە: ئاژانسەکان

فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە بارەی جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق هەڵوێستی وەرگرت.

سوپاسالار باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢-ی ئاپریل لە بارەی جووڵە سەربازیەکانی ئەمریکا لە ئێڕان و ناوچەی کەنداو هەڵوێستی وەرگرت.

بە گوتەی باقری، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران بە وردی چاودێری ئەم جموجۆڵانەی ئەمریکا دەکەن لە عێراق و ناوچەکە.

باقری گوتیشی، لە ئەگەر هەر هێرشێکی ئەمریکا، توندترین کاردانەوەیان دەبێت.

سوپاسالاری ئێران هەروەها رەتی کردەوە، کە ئەوان هێرشیان کردبێتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە  عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com