ترەمپ بۆ ئێران: باجێکی زۆر قورس دەدەن

0

نوچە

سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت زانیارییان هەیە ئێران و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی پلانی هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكایان هەیە لە عیراق، بۆیە “باجی زۆر قورس دەدەن”.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی رایگەیاند، زانیارییان دەستكەوتووە، كە گروپەكانی نزیك لە ئێران بەنیازی كارێكن دژ بە هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق، “ئێران خۆی نایكات، بەڵكو گروپەكانی سەر بەو وڵاتە دەیكەن”.

سەرۆكی ئەمریكا دوپاتیشیدەكاتەوە، جیاوازی لەنێوان ئەو گروپانە و ئێراندا نییە و خودی تاران سەرپەرشتی ئەو هەڕەشە و پلانانە دژی هێزەكانی ئەمریكا دەكات، بۆیە هۆشدارییان دەداتێ و دەڵێت “شتی وا مەكەن، ئەگەرنا باجی زۆر قورسی ئەو كارە دەدەن”.

دواتریش دۆناڵد ترامپ لە تویتێكدا دووبارە جەختی لە زانیارییەكانیان لەبارەی ئەگەری هێرشی گروپە چەكدارەكانی عیراق بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا كردەوە و نوسیوێتی “ئەگەر ئەوە رووبدات ئێران لەبەرامبەر ئەو كارەی باجێكی زۆر قورس دەدات”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com