رێواز فایەق: پێویستە حكومەت لە باجی خانوبەرە خۆشبێت

0

نوچە

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی كرد و رایگەیاند، سەرقاڵی گەڵالەكردنی یاسایەكن بۆ ئەو دۆخەی كۆرۆنا هێناویەتە ئاراوە، دەشڵێت، پێویستە حكومەت لەباجی خانوبەرەی ئەمساڵ خۆشبێت، تا خاوەن موڵكەكانیش بتوانن لە هاوڵاتیانی كرێچی خۆشبن.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٢-٤-٢٠٢٠) د. رێواس فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە ئیدارەی گەرمیانە رایگەیاند، سەردانی شارە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، تا وەكو ئەركی چاودێریی پەرلەمانی كوردستان بزانن تا چەند لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمجومەنی وەزیران، پێداویستیی ئیدارە ناوخۆییەكانی دابینكردووە.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكراشیكرد، بیرۆكەی دەركردنی بڕیارێكیان لا گەڵاڵە بووە لە پەرلەمان، كە پەیوەندیی بە ژیان و گوزەرانی ئەو كاسبكارنەوە هەیە لە ئێستادا ناتوانن كاربكەن، هەروەها ئەوەش لەخۆبگرێت، كە حكومەتی هەرێم لە باجی دەرامەتی ئەم دوو مانگە و لەكرێی خانو و دوكان و باڵەخانەكانی كە خۆی خاوەندارێتی دەكات، خۆشبێت.

رێواس فایەق بە پێویستی زانی حكومەتی هەرێم لە باجی خانوبەرەی ئەمساڵ خۆشبێت، تا خاوەن خانو و دوكان و باڵەخانەكانیش بتوانن لای خۆیانەوە لە كرێی مانگانەی هاووڵاتیان خۆشبن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com