نوچە: ئاژانسەکان
ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی لەگەڵ گەورەترین قەیران بەرەوڕووو کردووە، کە لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی وێنەی نەبووە.
ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەم دۆخە ئابوری جیهان بەرەو قۆناخی قەیران و داتەپین دەبات.
بە گوتەی گۆترێس، پەتای کۆرۆنا دەتوانێ مەترسی گەورەی بە دواوە بێت و جیهان بەرەو جەنگ و نائارامی و ناسەقامگیری ببات.
گۆترێس هەروەها دەشڵێت، ئەم قەیرانە دەتوانێ وڵاتانی کەم داهات بە تایبەت وڵاتانی ئەفریقی لە بەر یەک هەڵبوەشێنێتەوە.