نوچە: الاخبار لبنان
ئیسمائیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەرانی گروپە شیعەکانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لەم سەردانەی بۆ بەغدا، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، لە گەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبۆتەوە.
پێدەچێت قائانی سەردانی شاری نەجەفیش بکات و لەگەڵ رێبەرانی ئایینی ئەم شارە کۆبێتەوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەم سەردانەی فەرماندەی سوپای قودس، بۆ ڕێکخستنی پێکهاتەی شیعەی عێراق بێت لە پەیوەندی لەگەڵ هەڵبژێرانی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی ئەم وڵاتە.