نوچە: رۆیتەرز
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا دەڵێت، رەنگە پێداچوونەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران بکەن.
مایک پۆمپیۆ، لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی ئەگەری گۆڕانکاری گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران گوتی: واشنتۆن بۆ یارمەتیکردنی وڵاتانی جیهان و ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، پێداچووونەوە بە سەر ئەو سزا و گەمارۆیانەدا دەکات، کە بە سەر ئەم وڵاتانەیدا سەپاندووە.
پۆمپیۆ بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لە بارەی گۆڕینی ئەم سیاسەتەی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران بکات، جەختی کردەوە، کە واشنتۆن پێداچوونەوە بە سەر سزاکانی خۆی دەکات.