نوچە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، شه‌ش توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له شاری هه‌ولێر ده‌ستنیشانكران.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ده‌ره‌نجامی نوێ …
له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، شه‌ش توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له شاری هه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
چوار له توشبوان (دوو ئافره‌ت و دوو پیاو) به‌ركه‌وته‌ی تووشبووانی پێشوون له مه‌لائۆمه‌ر.
دوو توشبوی نوێ له شاری هه‌ولێر (یه‌ك پیاو و یه‌ك ئافره‌ت) كه یه‌كێكیان له وڵاتی به‌ریتانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه له2/26 دوای بانگه‌وازی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی په‌یوه‌ندی كردووه و پشكنینی بۆ كرا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
1 نیسان 2020