گرنگی جێگیرکردنی سیستەمی پاتریۆت لەهەریمی کوردستان دەخرێتەڕوو

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، جێگیرکردنی سیستەمی دژە موشەکی پاتریۆت لە هەولێر شتێکی زۆر باشە و سوودی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت. 

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، هەفتەی رابردوو سیستەمی دژە موشەکی پاتریۆت گەیشتووەتە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە سنووری پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوی عێراق، کە هێزە ئەمریکییەکان تێیدا نیشتەجێن هەر بەپێی زانیارییەکانیش، سیستەمێکی دیکەش گەیشتووەتە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، موحسین دۆسکی، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە جێگیرکردنی سیستەمی پاتریۆت، ڕایگەیاند: ئەمریکا زلهێزترین وڵاتی جیهانە و دەتوانم بڵێم سیاسەت و ئابووری جیهان ئێستا ئەو بەڕێوەی دەبات، بۆیە هەر چەندە لە هەرێمی کوردستان نزیکببنەوە و بەرژەوەندییان لەگەڵیدا هەبێت، ئەوەندە هەرێمی کوردستان پارێزراو دەبێت، هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ جێگیرکردنی سیستەمی پاتریۆت، بێگومان گرنگی خۆی هەیە.  

موحسین دۆسکی گوتیشی “هەرێمی کوردستان هەرچوار دەوری ئاگر و دووژمنە، بۆیە بوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان و بەرژەوەندییان لە هەرێمی کوردستان سوودی بۆمان دەبێت، ئەگەر ئەوان بتوانن بەرژەوەندی خۆیان بپارێزن، ئەوا ئەتوانن هەرێمی کوردستانیش بپارێزن”. 

 هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، کە سیاسەتی ئەمریکا هەمووی ئابووری و بەرژەوەندی خوازییە و ئەگەر بەرژەوەندی لەشوێنێک نەبێت ناچێتە ئەو شوێنە، بۆیە بەبۆچوونی من جێگیرکردنی سیستەمی پاتریۆت لە هەرێمی کوردستان شتێکی زۆر باشە و سوودی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت. 

ئەو ئەندامەی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان جەختیکردەوە “ڕاستە لە پرسی ڕیفراندۆم ئەمریکا پشتی لەهەرێمی کوردستان کرد، بەڵام هەرێم هیچ بژاردەیەکی تری نییە باش یان خراپ جارێ ئەوە ئومێدێکە، چونکە ناکرێت پشت بە وڵاتانی دراوسێمان ببەستین و هەردەبێت دۆستایەتی ئەمریکا بەدەست بهێنین و پشتیشی پێببەستین”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com