پوتین و ترەمپ بۆ تێكشکانی کۆرۆنا رێککەوتن

0

نوچە-ڕۆیتەرز

سەرۆکانی روسیا و ئەمریکا، لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەقامگیری لە بازاڕەکانی نەوت رێککەوتن.

گوتەبیژی کۆشكی سپی رایگەیاند، هەریەک لە ڤلادیمیر پوتین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکانی روسیا و ئەمریکا، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی نەوت گفتوگۆیان ئەنجام داوە.

پوتین و ترەمپ، لە سەر وەڕێخستنی کەمپەینێکی نێودەوڵەتی بە رێگەی وڵاتانی جی ٢٠، بۆ تێکشکانی قەیرانی کۆرۆنا ڕێککەوتوون.

تەوەرێکی دیکەی ئەم گفتوگۆیە، هەوڵەکانی دوو وڵات بووە بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ بازاڕەکانی نەوت و ئابوری جیهان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com