نوچە: ئاژانسەکان
ئەڵمانیا رایگەیاند، لەسەر داوای ئەفغانستان و بە هۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی ئەم وڵاتە ڕادەگرێت.
ئەمە دوای ئەوە دێ، کە وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان هۆشداری داوە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە، پێدەچی زیاتر لە ١١٠ هەزار هاوڵاتی بە هۆی تووشبوون بەم ڤایرۆسە گیانی خۆیان لە دەست بدەن.
بەرپرسی کاروباری پەنابەران لە دەوڵەتی ئەڵمانیا دەڵیت، پەناخوازان و ئەو پەنابەرانەی، کە روویان لەم وڵاتە کردووە، بە هۆی قەیرانی کۆرۆناوە دەبێ رێگەیان پێبدرێ کار بکەن و بەشێک لە پێداویستەکانی خۆیان دابین بکەن.
زیاتر لە ٤٠ رێکخراوی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ، وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران، ڕایانگەیاندووە ”ئەگەر لە دۆخی ئێستادا بڕیاری ڕادەستکردنەوەی پەنابەران لە لایەن ئەڵمانیاوە بخرێتە بواری جێبەجیکردنەوە، مانای وایە، کە دەشکرێ پەنابەرانی جیگیر لە یۆنان بگوازرێنەوە بۆ ئەوروپا”.